بەتۆمەتی هەڕەشەکردن لە ئەفسەرێکی زێرەڤانی شیروان شێروانی برایەوە بەردەم دادوەر

بەیانی ئەمڕۆ بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە ئەفسەرێکی زێرەڤانی شیروان شێروانی براوەتەوە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە و ناوبراویش ئامادە نەبووە هیچ وتەیەک بدات.

بەشدار حەسەن سەرۆکی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “بەیانی ئەمڕۆ بە تۆمەتی ئەوەی لە 23 ی حوزەیرانی ساڵی پار شیروان شێروانی هەڕەشەی لە ئەفسەرێکی زێرەڤانی کردووە براوەتە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “شیروان لەلایەن ئەو ئەفسەرەوە داوای یاسایی لەسەر تۆمارکراوە بێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەک هەبێت، ئەمڕۆش کەچووەتە بەردەم دادوەر ئامادەنەبووە هیچ وتەیەک بدات چونکە بە بانگهێشت چووە و پێشتر خۆی و پارێزەرەکانیشی ئاگادارنەکراونەتەوە”.

ئاشکراشیکرد، “ئەم هەوڵە بۆ ئەوەیە زۆرترین کات شیروان لە زیندان بهێڵرێتەوە، چونکە گەر بڕیاری ئازادکردنی بەمەرج جێبەجێبکرێت هەفتەی داهاتوو ئازاددەکرێت، گەر جێبەجێنەکرێت دەکەوێتەوە مانگی ئەیلول”.

 

بابەتی پێشتر

کەوتنەوەی ئاگرێک لە دوبەی 27 قوربانیی لێکەوتەوە

بابەتی دواتر

بایرن لە دۆخێکی ناهەمواردایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share