سامانە سروشتییەکان: نزیکەی 207 ملیۆن لیتر نەوت دابەشکراوە

هەتاکو سەرەتای ئەمساڵ نزیکەی 207 ملیۆن لیتر نەوت بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشکراوە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، تا سەرەتای ئەمساڵ بڕی نزیکەی 207 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشکراوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، لەو بڕە لە هەولێر، زیاتر لە 90 ملیۆن لیتر، سلێمانی، نزیکەی 72 ملیۆن لیتر و لە دهۆک، نزیکەی 44 ملیۆن لیتر دابەشکراوە.

باس لەوەش کراوە، تا ئێستا زیاتر لە ملیۆنێک خێزان لە وەرگرتنی نەوتی سپی سوودمەند بوون کە دەکاتە رێژەی زیاتر 80%ی کۆی ژمارەی خێزانەکانی هەرێم.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خالید شوانی: دابەشكردنی زەوییە كشتوكاڵییەكانی كورد و توركمانی كەركوك ڕاگیرا

وەزیرێكی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، کارکردن بە بڕیاری دابەشکردنی زەوییەكانی کەرکوک ڕاگرت، بەوەش دابەشكردنی زەوییە كشتوكاڵییەكانی كورد…
Total
0
Share