هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی هه‌شت بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکرد و دەستیشیان بەسەر 6.28 کگم ماددەی هۆشبەری جۆری حەشیش و کریستاڵدا گرت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 16ى ئاب, به‌شی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی پارێزگاى سلێمانى له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا
ئاشكرایكرد, لە سێ چالاکیدا لەناو شاری سلێمانى هەشت کەس دەستگیركران و ده‌ستگیرا به‌سه‌ر 6.28 کگم حەشیش و کریستاڵ دا.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه, “ئه‌و كه‌سانه بەتۆمەتی بازرگانیکردن بەمەوادی هۆشبەر بەمەبەستی بردنی بۆ دەرەوەی هەرێم ده‌ستگیركراون”.
ڕوونیكردووه‌ته‌وه, “ڕۆژی 8/6/2021 تۆمەتبار (د ، م ، ح) لەدایکبووی ساڵی 1981 لەهەڵمەتێکدا دەستگیرکرا کە بەسەدان پارچە جگەرەی لەناو شاشەی ) TV ) دا شاردبووه‌وە، تۆمەتبار
بەپێی ماددەی ) ٣٠ ) مه‌وادى هۆشبه‌ر ڕاگیراوە و دەست بەسەر سەرجەم کەلوپەلەکاندا گیراوه”.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاشكرایكردووه, “ڕۆژی 10/6/2021 توانرا سێ تۆمەتبار دەستگیربکرێن بەناوەکانی ) ٲ ، ٲ ، ف ( لەدایکبووی ساڵی 1979, ( ، هـ ، ع ، ز ( لەدایک بووی ساڵی 1989, ( ڕ ، ت ، ر ( لەدایکبووی ساڵی 1989 کە هەستابوون بەهێنانی بڕی ) 2.300 ) کگم حەشیش کە لەناو بلاجکتۆری لیددا شاردبوویانەوە، مەوادەکە دەستی بەسەردا گیرا و تۆمەتباران بەفەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی ) 25 – 26 ) لە یاسای مه‌وادى هۆشبه‌ر ڕاگیراون .
ئاسایشی سلێمانى ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو كه “ڕۆژی 10/7/2021 لەچالاکییەکدا توانراوه چوار کەس دەستگیربکرێن بەناوەکانی ) ٲ ، ٲ ، ف ( لەدایکبووی ساڵی 1993, ( ح ، ب ، خ ( لەدایکبووی ساڵی 1976, ( ر ، ع ، ح ( لەدایکبووی ساڵی 2002 ( ، ٲ ، ٲ ، خ ( لەدایکبووی ساڵی 1999 بەتۆمەتی بازرگانیکردن بەمەوادی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ و شاردنەوەی لە سالیتی ئۆتۆمبێلدا کە بڕەکەی) 3.980 ) کگم بووە، مەوادەکە دەستی بەسەردا گیراوە و تۆمەتباران بەپێی ماددەی ) ٢٥ ) لە یاسای مه‌وادى هۆشبه‌ر ڕاگیراون”.