ئەلبا داوای ڕوونکردنەوە لە لاپۆرتا و بەرشلۆنە دەکات

ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە، جۆردی ئەلبا دووپاتیدەکاتەوە، بەهەموو شێوەیەک ئامادەیە یاریدەی یانەکەی بدات و ئەو زانیارییانەی لەبارەی کاپتنەکانەوە بڵاودەکرێنەوە دوورن لە ڕاستییەوە.

دوای بردنەوە لە یانەی ڕیاڵ سۆسیداد، جێرارد پیکێ بە میدیاکانی ڕاگەیاند، بابەتی کەمکردنەوەی ڕێژەی موچەی یاریزانان کۆتاییهاتووە و یەکلاییکراوەتەوە، ئەویش یەکێکبووە لەو یاریزانانەی موچەکەی کەمکراوەتەوە.

جۆردی ئەلبا، بەرگریکار و کاپتنی سێیەمی یانە بەهەمانشێوە بە ڕۆژنامەی مارکای ڕاگەیاندووە، “ئێرە ماڵی منە، هەوڵی بێوچانم دا مێسی بەردەوامبێت، ئامادەم نەک ئەم وەرزە، بەڵکو بۆ داهاتووش یاریدەی یانەکەم بدەم، لەکۆی 10 هەواڵ، 10 درۆ لەبارەی منەوە بڵاودەکرێنەوە و ئەوەش ئازارم دەدات، چونکە من بەهەموو شێوەیەک ئامادەییم نیشانداوە یاریدەی یانەکەم بدەم، دوو تاوەکو سێ هەفتە کەس لەگەڵ مندا قسەی نەکردووە، بەڵام هەڵوێستی من و سەرجەم کاپتنەکان ڕوون و ئاشکرا بووە، بەپێویستی دەزانم سەرۆکی یانە لەو بارەیەوە ڕوونکردنەوە بدات، پێموایە ئەو کارەش دەکات”.

ئەلبا لە درێژەی وەڵامەکانیدا جەخت لەوە دەکاتەوە، هاوشانی کاپتنەکانی دیکە ئامادەبوون موچەکانیان بەهەر ڕێژەیەک کەمبکەنەوە لەپێناو بەردەوامبوونی مێسی و چارەسەربوونی کێشە داراییەکانی یانەکەیان.

بابەتی پێشتر

سلێمانى.. هه‌شت بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

بابەتی دواتر

مباپێ لەگەڵ خلێفی کۆدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share