ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕایگەیاند، 48ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئەمریکا متمانەی نێودەوڵەتی بە ئابوریی عێراق بەهێزدەکەن.
مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی، ڕایگەیاند، واژووکردنی 48 ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئەمریکا، هەنگاوێکی گرنگە بۆ کرانەوەی ئابوری و ڕاکێشانی وەبەرهێنانی بیانی بۆ عێراق.
دەشڵێت، “ئەم لێکتێگەیشتنانە لە ڕووی ئابوورییەوە حەزی عێراق بۆ فراوانکردنی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان نیشان دەدەن، ئەمەش پەیامێکی ئەرێنی دەداتە بازاڕە جیهانییەکان کە ژینگەی وەبەرهێنان لە عێراق بەرەو سەقامگیری دەچێت.”