ئەردۆغان: بۆ چەکدانانی پەکەکە قسە لەگەڵ هەولێر و بەغداد دەکەین

Turkish President Tayyip Erdogan addresses lawmakers from his ruling AK Party during a meeting at the parliament in Ankara, Turkey, November 26, 2019. (Reuters)

سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، ئەنقەرە لە گفتوگۆدایە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی هەولێر و بەغداد، سەبارەت بە وردەکارییەکانی چۆنیەتیی رادەستکردنی چەکەکانی پەکەکە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان وتی، گفتوگۆ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بەردەوامە سەبارەت بە چۆنیەتیی رادەستکردنی چەکەکان لەلایەن پەکەکەوە.

ئەوەشی وت، پلان هەیە بۆ ئەوەی ئیدارەی هەولێر و بەغداد، بەشداری لەم پرۆسەیەدا بکەن.

چەند رۆژێک لەمەوبەر، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەی بە راگەیاندنی هەڵوەشاندنەوە و داماڵینی چەک لەلایەن پارتی کرێکارانی کوردستانەوە، چووەتە قۆناغێکی نوێوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بانكی ناوەندی بەڵێنێك دەدات و هاوڵاتییان لە وەرگرتنی قەرز و پێشینەكان سوودمەند دەبن

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەرپرسانی بانكی ناوەندیی عێراق بەڵێنیانداوە كە ئۆفیسێكی بانكی ناوەندیی عێراق…
Total
0
Share