حکومەتی هەرێم بڕی یەک ملیار و 500 ملیۆن دیناری بۆ بەرەنگاربوونەوەی کێشەی وشکەساڵی و کەمئاوی لە هەولێر تەرخانکرد، پێستریش دوو ملیار و 500 هەزاری بۆ هەمان مەبەست خەرجکردووە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، حکومەت بڕی یەک ملیار و 500 ملیۆن دینار بە مەبەستی خێرا بەرەنگاربوونەوەی کێشەی کەم ئاوی لە سنووری پارێزگای هەولێر خەرج کردووە.
پێشتریش لە قۆناغی یەکەمدا حکومەت بڕی دوو ملیار و 500 هەزاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵی و کەمئاوی لە هەرێم خەرجکردووە و لەو بڕە بودجەیەش 925 ملیۆنی بۆ پارێزگای هەولێر، یەک ملیار سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین، بڕی 575 ملیۆنیشی بۆ پارێزگای دهۆک بووە.