كەشناسیی هەرێم: پێشبینی نمە باران لە چەند شارێك دەكرێت

سبه‌ى پله‌كانى گه‌رما كه‌مێك به‌رزترده‌بنه‌وه‌

كەشناسیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئاسمانی شارەكان بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت و ئەگەری نمە بارانیش لە دهۆك و هەولێر هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، پێشبینی دەكرێت ئەمشەو ئاسمانى هه‌رێم له‌ دوای نیوەشەو بۆ نيمچه‌ هه‌ور بگۆڕێت، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌رى بارينى نمە باران له‌ كاته‌كانى به‌يانيدا له‌ ڕۆژئاواى هه‌رێم و باشوورى شارى دهۆك و ده‌وروبه‌رى شارى هه‌ولێر.

دەشڵێت، هه‌روه‌ها سبه‌ى پله‌كانى گه‌رما كه‌مێك به‌رزترده‌بنه‌وه‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌مڕۆدا.

خێرايی با-ش لە دوای نیوەڕۆوە چالاك دەبێت بۆ 20 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا، وەك ئەوەی لە پێشبینییەكاندا هاتووە.

بابەتی پێشتر

دەربەندیخان.. بەهۆی تەقینەوەی مینێك گەنجێك گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

بافڵ تاڵەبانی: ئامانجی یەکێتی یەكڕیزیی كورد و كۆدەنگییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share