بۆ چوارەمین هەفتە لەسەر یەک ئەنجومەنی وەزیران کۆنەبووەوە

هەرچەندە هەفتانە و لە رۆژی چوارشەممەدا ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدا، ماوەی چوار هەفتەیە هیچ کۆبوونەوەیەک سازنەکراوە.

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆتا کۆبوونەوەی خۆی لە 10 ی مانگی رابردوو ئەنجامداوە و لەو کاتەوە هیچ کۆبوونەوەیەکی ئەنجامنەداوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتوون، ئەنجومەنی وەزیران بەهۆی نەبوونی هیچ پرسێک بۆ کۆبوونەوە ماوەی چوار هەفتەیە کۆنەبووەتەوە.

هەرچەندە چاوەڕێدەکرا ئەمڕۆ ئەنجومەنەکە کۆببێتەوە، بەڵام ئەنجامنەدرا و تا ئێستاش نازاندرێت تا کەی ئەنجومەنەکە کۆنابێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە 48 کاتژمێردا بکوژی ئەو هاوڵاتییە دەستگیرکرا کە لەئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا بەکوژراوی دۆزرایەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، بکوژی ئەو هاوڵاتییەی دەستگیرکرد، کە لەئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا بەکوژراوی دۆزرایەوە. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە، رۆژی…
Total
0
Share