وەزارەتی پەروەردەی هەرێم: کاتی دەوامی خوێندگەکان کەمدەکرێتەوە

لۆگۆی وەزارەتی پەروەردە

وەزارەتی پەروەردە، رایگەیاند، لە مانگی رەمەزاندا کاتی دەوامی خوێندگەکان کەمدەکرێتەوە.

سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەمانگی پیرۆزی رەمەزاندا لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامی ناوەندەکانی خوێندن ، وێڕای پیرۆزبایی ئەم مانگە پیرۆزە لە پەروەردکاران و مامۆستایان و قوتابیان، لەسەر فەرمانی وەزیری پەروەردە، بڕیاردرا کە لەمانگی رەمەزان ئاسانکاری لە دەوامی ناوەندەکانی خوێندنی حکومی بکرێت.

لە راگەیەندراوەکەی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە، هەر وانەیەک تەنها 30ی خولەک دەبێت، بەڕێوەبەری ناوەندەکانی خوێندن ئاسانکاری تەواو بکەن بۆ مامۆستایان ، بەتایبەت مامۆستایانی ئافرەت.

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی پەروەردە، قوتابخانەکانی ئێواران بەهەمان شێواز دە خولەک لە هەر وانەیەک  کەمدەبێتەوە و دەسەڵاتی رێکخستنی دەوامی ناوەندەکانی خوێندنی ئێواران لەمانگی رەمەزاندا دەدرێتە بەڕێوەبەری ناوەندەکە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: لە هەولێر و دهۆك بەپێی ساڵنامەی دابەشكردنی مووچە لە مانگی چوارداین و لە سلێمانی و هەڵەبجە لەمانگی ئازارداین

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پارەی پێویست بەردەستە دەڵێت،” بۆ لیستی دابەشكردنی مووچەی مانگی چوار 20 ڕۆژ دەخایەنێت”؟ سەرچنار…
Total
0
Share