شەمخانی هەڕەشەی جووڵە دژی هێزە كوردییەكانی ڕۆژهەڵات لە هەرێمی كوردستان دەكات

عەلی شەمخانی، لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ فوئاد حسێن، لەبارەی هێزە كوردییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، كە لە هەرێمی كوردستانن، داوای جووڵەی لە عێراق كردووە، “تا ئێران ناچار نەبێت خۆی هەنگاو بنێت”.

ئاژانسی هەواڵی ئیرنا هەواڵی كۆبوونەوەی عەلی شەمخانی ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، لەگەڵ فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراقی بڵاوكردووەتەوە، بەپێی هەواڵەكە، شەمخانی لەبارەی هێزە كوردییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان كە لە هەرێمی كوردستان نیشتەجێن، داوایەكی هەبووە.

شەمخانی باسی لە “بڵاوبوونەوەی هەندێك گروپی تیرۆریستیی ئۆپۆزسیۆنی ئێران كردووە لە هەرێمی كوردستانی عێراق”، وتویەتی، “داوا لە حكومەتی عێراق دەكەین جددیتر كاربكات لەسەر دەركردنی ئەو گروپانە لە كوردستانی عێراق، بۆ ئەوەی ئێران ناچار نەبێت ڕێكاری خۆپارێزی بگرێتەبەر بۆ ڕاگرتنی چالاكیی تیرۆریستان لە كوردستانی عێراقەوە”.

دوێنێ فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەى عێراق سەردانی ئێرانی كرد، لەگەڵ عەلی شەمخانی ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و محەمەد جەواد زەریف، هاوتا ئێرانییەکەیدا کۆبووەوە.

بڕیاربووە وەزیری دەرەوەی عێراق نامەیەکی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بداتە ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران بۆ ئامادەبوون لە لوتکەی وڵاتانی دراوسێی عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی چەمچەماڵ: جووتیاران زەوییەکانیان بە پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە بەخشیوە

قائیمقامی چەمچەماڵ، رایدەگەیەنێت، “سەرجەم جووتیاران زەوییەکانیان بە پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە بەخشیوە”. رەمک رەمەزان، قائیمقامی چەمچەماڵ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا…
زیاتر ببینە

وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەكالەت: هیچ گرفتێكمان نییە بۆ فرۆشتنی نەوتی هەرێم لە رێگای كۆمپانیای سۆمۆوە

وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەكالەت رایدەگەیەنێت، هیچ گرفتێكمان لە فرۆشتنی نەوتی هەرێم لە رێگای كۆمپانیای سۆمۆوە نییە و…
Total
0
Share