لەسەر بڕیاری سەرۆکی یەکێتی (خدران) سەوز دەکرێت

هەڵمەتی نیشتمانیی سەوزکردنی کوردستان لەسەر بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەردەوامە و ئەمڕۆش هەڵمەتی نەمام رواندن لە سنووری پڕۆژەی دارستانی خدران سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و پاوانی سلێمانی بەڕێوەچوو.

لە میانی بەشداریکردنی لە هەڵمەتەکەدا حاکم ساڵح محەمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی خدران ئەم هەنگاوەی بە کارێکی پیرۆز و گرنگ وەسفکرد بۆ سەوزکردنی کوردستان و خزمەتکردنی ژینگە و ئاووهەوای ناوچەکە.

هاوکات حسێن حەمەکەریم، نوێنەری نووسینگەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، هەڵمەتی رواندنی یەك ملیۆن نەمام بەشێوەیەکی زۆر باش بەڕێوەچووە و لەئێستاشدا هەوڵەکانمان چڕترکردۆتەوە و سنووری قەزا و ناحیەکانیشی گرتۆتەوە و دەمانەوێت بە هەوڵی هەموولایەک ئەو ئامانجە بەدیبهێنین کە هەڵمەتەکەی لەپێناودا راگەیەنراوە.

وتیشی، “لە پرۆژەی دارستانی خدران، سەرباری رواندنی نەمامەکان و بەرفراوانکردنی رووبەری دارستانەکە، بەپشتبەستن بە پلان و بەرنامەی پێشوەختە کە بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و پاوانی سلێمانی جێبەجێی دەکات، توانیمان رێگابکەینەوە و ئامادەکاری بکەین بۆ کاتی ئاودان و خزمەتکردنی ئەو دارستانەی کە ئەمڕۆ نەمامەکانمان تێدا رواند”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیران پرسی ئامادەبوونی وەزیرەکانی لە دانیشتنی ڕابردووی پەرلەمان تاوتوێدەکات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا کە بەسەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەدەچێت، پرسی دەرئەنجامی ئامادەبوونی…
Total
0
Share