سلێمانی.. تۆمەتبارێك كە سكاڵای دزی لەسەربوو بە مادەی هۆشبەرەوە دەستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە چەندین فەرمانی گرتنی هەبووە و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا بڕێك ماددەی هۆشبەر و دەمانچەیەكی پێبووە.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی لەلایەن چەند هاوڵاتییەكەوە سكاڵا تۆماركرا كە دزییان لێكراوە، لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن نوسینگەی ڕۆژئاوای بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە تۆمەتبار بناسرێتەوە و دەستگیربكرێت.

دەشڵێت، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیراوە بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر لە جۆری كریستاڵ و پارچە چەكێكدا لە جۆری دەمانچە.

تۆمەتبار (س.ع.ع.) لەدایكبووی 1982، دانیشتوی شاری سلێمانی بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە و بەر لە دەستگیرکردنیشی هەشت فەرمانی گرتنی هەبووە، وەك ئەوەی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردوەتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەكەلتووركردنی یەكترقبووڵكردن نیشانەی كۆمەڵگایەكی پێشكەوتوو و ئاشتیخوازە

سەرۆكی یەكێتی لە پەیامێكدا بە بۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام ڕایدەگەیەنێت، ڕێزگرتن لە جیاوازییەكان و بەكلتووركردنی یەكترقبووڵكردن بە…
Total
0
Share