بانكی ڕەشید ڕایدەگەیەنێت، پێشینەی هاوسەرگیری بەو فەرمانبەرانە دەدات كە بۆ جاری دووەم هاوسەرگیری دەكەن.
بانكەكە ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی تشرینی یەكەم لە بەیاننامەیەكدا مەرجی پێدانی پێشینەكەی ئاشكراكردووە و دەڵێت، پێویستە وەرگرەكەی پێشتر خۆی و هاوسەری یەكەمی سودمەندی پێشینەكە نەبووبێت.
ڕونیشیكردوەتەوە، پێشینەكە بە سەرجەم فەرمانبەران دەدرێت بەبێ جیاوازی شوێنی نیشتەجێبوونیان، بەمەرجێك فەرمانبەر بێت لەسەر میلاكی هەمیشەیی و خزمەتیشی لە دوو ساڵ كەمتر نەبێت.
بانكەكە ڕاشیگەیاندووە، بڕی پێشینەكە 10 ملیۆن دینارە.