دووشەممەی داهاتوو خوێندنەوەی دووەم بۆ بودجەی گشتیی عێراق دەكرێت

بڕیارە لەم هەفتەیەدا جارێكی دیكە پەرلەمانی عێراق تایبەت بە، بودجەی گشتیی 2021 دابنیشێت، وەك لە كارنامەكەدا هاتووە.

بەگوێرەی ئەو كارنامەیەی وێنەیەكی دەستی تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە، پەرلەمانی عێراق ڕۆژی دووشەممە 11ی كانونی دووەم جارێكی دیكە دادەنیشێت.

لە كارنامەكەدا هاتووە، دانیشتنەكەی پەرلەمانی عێراق لە نۆ بڕگە پێكدێت، لە بڕگەی شەشدا هاتووە، “ڕاپۆرت و گفتوگۆ بۆ خوێندنەوەی دووەمی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵیی كۆماری عێراق بۆ ساڵی دارایی 2021”.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ شەممە 9ی كانونی دووەم، پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنێكدا خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2021 ئەنجامدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حكومه‌تى عێراق: گروپێكمان ده‌ستگیركرد ده‌یویست هه‌ڵبژاردن ساخته‌بكات

حكومه‌تى عێراق ڕایگه‌یاند، هه‌وڵێكی ساخته‌كارى له‌ هه‌ڵبژاردندا پووچه‌ڵكردووه‌ته‌وه‌. نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ڕایگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان گروپێكی ساخته‌كارییان ده‌ستگیركردووه‌…
Total
0
Share