پۆلیسی هەولێر باندێك كە دەیان هەزار دۆلاریان دزیوە دەستگیردەكات

باندە دەستگیركراوەكە

پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، باندێکی دزییان دەستگیرکردووە کە دانیان ناوە بەوەی دەیان هەزار دۆلاریان دزیوە.

بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی تشرینی یەكەم ڕایگەیاند، پاش پێكهێنانی تیمێکی لێکۆڵینەوە تۆمەتبارێك بەناوی (ر.ح.ح.) دەستگیركراوە كە بەشێوەیەکی وەهمی ئۆتۆمبێلی بە هاوڵاتییەک فرۆشتووە، لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا داری کارەبایی و چەکی بێ مۆڵەتی پێبووە، ویستوویەتی بۆ ڕوبەڕوبوونەوە لەگەڵ هێزەکانی پۆلیس بەکاری بهێنێت، بەڵام پێش ئەوەی دەستی بکاتەوە، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، دوای لێکۆڵینەوە تۆمەتبار دانی بەوەداناوە کە بە هاوبەشی لەگەڵ دوو کەسی دیکە بەناوەکانی (ع.ه.ح.) و (م.ع.ر.) تاوانەكەی ئەنجامداوە، دواتر هەردوو تۆمەتبارەکەی دیکەش دەستگیرکراون.

پۆلیسی هەولێر ڕونیشیكردوەتەوە، هەرسێ تۆمەتبار دانیان بەوەدانا چەند دزییەکی دیکەیان کردووە لەوانە دزینی (40 ملیۆن دینار، 20 هەزار دۆلار، 35 هەزار دۆلار و 38 هەزار دۆلار)ی دیکە لە ڕوداوی جیاجیادا.


دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

 

بابەتی پێشتر

بانكێكی عێراق پێشینەی هاوسەرگیری بۆ هێنانی ژنی دووەم دەبەخشێت

بابەتی دواتر

ئەو بارەی لە مەرزی پەروێزخان دەستی بەسەردا گیرا چی تیابوو؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share