ئەندامێکی کۆنسەی بەڕێوبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە، پەیامێک ئاڕاستەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات و دەڵێت، “بەهۆی خەمخۆریی گەریلاوە شەڕی براکوژی دروستنەبووە، لەگەڵ ئەوەش چەقۆ گەیشتووەتە سەر ئێسقان”.
مستەفا قەرەسوو، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیایەکی نزیک لە پەکەکە ڕایگەیاندووە، “چەند ڕۆژێک پێش ئێستا پارتی لەگەڵ کاربەدەستانی دەوڵەتی تورکیا کۆبوونەتەوە، دوای ئەو دیدارە ویستیان لە شیلادزێوە لەشکرکێشی بکەن، بەڵام بەهۆی هەڵوێستی خەمخۆرانەی گەریلاوە، ڕێگری لە ڕوودانی شەڕ کرا، بەڵام ئیتر ئەو ئارامگرتنەش کۆتاییهاتووە و چەقۆ گەیشتووەتە سەر ئێسقان”.
قەرەسوو ئاماژەی بەوەکردووە، “دەوڵەتی تورکیا هەموو ساڵێک دەڵێت پەکەکە لەناودەبەین، بەڵام بەپێچەوانەوە گەریلا و سیاسەت مەزنتر دەبن، لەگەڵ ئەوەشدا گەمارۆدانی هەرێمەکانی گەریلا بە هاوکاریی پارتی کارێکی نائەخلاقییە و دەیانەوێت بەم هەڵوێستەیان ڕۆڵەی گەلی کورد بەکوشت بدەن”.
لەسەر ڕووداوەکەی خەلیفان و بێسەروشوێنبوونی گروپێک گەریلا، مستەفا قەرەسوو ئەندامی کۆنسەی بەڕێوبەریی کەجەکە ڕایگەیاندووە، “هێشتا چارەنووسی ئەو گروپە گەریلایە نازانین، هەپەگە داوای ڕوونکردنەوەى کردووە، بەڵام پارتی وەڵام ناداتەوە، ئێمە لە پارتی دەپرسین بۆچی هێرشتکردە سەر گەریلاکان؟، ئایا ئەمە هۆکارێک نییە بۆ هەڵگیرساندنی شەڕ؟