حكومەتی نوێ لە سوریا دەستبەكاردەبێت

حسێن عەرنووس

سەرۆكایەتیی سوریا ڕایگەیاند، بەشار ئەسەد مەرسومی پێكهێنانی حكومەتی نوێی بە سەرۆكایەتیی حسێن عەرنووس دەركردووە.

بەپێی پێكهاتەی حكومەتەكە، زۆرینەی وەزیرانی حكومەتی پێشوو لە پۆستەكانیاندا ماونەتەوە، گۆڕانكاریی تەنها لە چوار پۆستی وەزاریدا كراوە كە دیارترینیان وەزیری ڕاگەیاندنە، وەك ئەوەی ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی بڵاویكردووەتەوە.

سەرەتای ئەم مانگە بەشار ئەسەد، سەرۆكی سوریا بە مەرسومێك حسێن عەرنووس-ی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت ڕاسپارد.

ئەمەش دوای ئەوەی سەركەوتنی ئەسەد لەو هەڵبژاردنی سەرۆكایەتییە ڕاگەیەندرا كە لە كۆتایی ئایاری ڕابردوودا ئەنجامدرا و تیایدا زیاتر لە 95%ی دەنگەكانی بەدەستهێنا.

عەرنووس (67 ساڵ) لە بنەڕەتدا خەڵكی شارۆچكەی تیح-ی سەر بە پارێزگای ئیدلب لە باكووری ڕۆژئاوای سوریایە.

حكومەتی سوریا لە 27 پۆستی وەزاری و سێ وەزیری دەوڵەت پێكدێت.

سوریا، یان كۆماری عەرەبیی سوری لە 14 پارێزگا پێكدێت و دیمەشق پایتەخت و گەورەترین شاریەتی.

بابەتی پێشتر

فوئاد حسێن نامەیەکی کازمى دەدات بە سەرۆکی ئێران

بابەتی دواتر

تاڵیبان: تا گرتنى کابوڵ ناوەستین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توركیا سوریا بۆردومان دەكات

فڕۆكەجەنگییەكانی توركیا بۆردومانی سوریای كرد و ژمارەیەك قوربانی لێكەوتەوە. ئاژانسی هەواڵی سپۆتینگ بڵاویكردووەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، فڕۆكەجەنگییەكانی توركیا…
Total
0
Share