رەمەزانی ئەمساڵ دواهەمین دەبێت كە لە وەرزی بەهاردا دەستپێبكات

شارەزایەكی بواری ئاووهەوا دەڵێت، رەمەزانی ئەمساڵ دەبێتە دواهەمین رەمەزان كە لە وەرزی بەهاردا دەستپێبكات.

عەبدوڵا موسند، مامۆستای بواری ئاووهەوا لە زانكۆی پێشووی قەسیم دەڵێت، رەمەزانی ساڵی داهاتوو لە رۆژی دووشەممە 11ی ئازار دەبێت و بەوەش دەچێتە وەرزی زستانەوە پاش ئەوەی بەر لە 26 ساڵ لێی دەرچوو.

وتیشی، “رەمەزان بە چوار وەرزەكەدا تێدەپەڕێت لەماوەی 33 ساڵی مانگی و خولێكی تەواو تەواودەكات، هەندێكی لە وەرزی زستاندا دەبێت و ئەوی دیكەی لە هاویندا، ئەم چەند ساڵە لە وەرزی بەهاردا بوون كە تیایدا شەو و رۆژ تاڕادەیەك یەكسان دەبن و، پلەی گەرما تیایدا هاوسەنگ دەبێت”.

مانگە ئیسلامییەكان پشدەبەستێت بە خولانەوەی مانگ بەدەوری زەویدا.

زۆرینەی وڵاتانی ئیسلامی سبەی پێنجشەممەیان وەك یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی ئەمساڵ دیاریكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل: کورد لە سوریا تەنها بەهۆی ناسنامەکەیەوە ئاوارە دەکرێت

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل، پەیامێکی لەبارەی دۆخی کورد لە رۆژئاڤا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بێدەنگی مانای بێلایەنی نییە. وەزارەتی دەرەوەی…
Total
0
Share