فوئاد حسێن نامەیەکی کازمى دەدات بە سەرۆکی ئێران

کۆبوونەوەی فوئاد حسێن و عەلی شەمخانی

لە سەردانەکەی ئەمڕۆیدا بۆ تارانی پایتەختی ئێران، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەى عێراق لەگەڵ عەلی شەمخانی ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و محەمەد جەواد زەریف، هاوتا ئێرانییەکەیدا کۆبووەوە و چەند پرسێکی ئەمنییان تاوتوێکرد.

بەپێی هەواڵی میدیا ئێرانییەکان، لەو دوو کۆبوونەوەیەدا پرسی لوتکەی وڵاتانی دراوسێی عێراق یەکێک بووە لە تەوەرەکانی گفتوگۆ.

وابڕیارە فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق نامەیەکی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بداتە ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران سەبارەت بە لوتکەی وڵاتانی دراوسێی عێراق.

بابەتی پێشتر

پارێزگاری هەولێر: بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی 180 بیری نوێ و لەکارکەوتوومان خستووەتەکار

بابەتی دواتر

حكومەتی نوێ لە سوریا دەستبەكاردەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share