تاڵیبان: تا گرتنى کابوڵ ناوەستین

ئەمریکا نیگەرانە لە پێشڕەویی چەکدارانى تاڵیبان و بۆردومانیان دەکات, بزووتنەوەکەش بەڵێن دەدات تا کۆنترۆڵکردنى کابوڵ نەوەستێت.

جۆن کێربی, وتەبێژی وەزارەتى بەرگریی ئەمریکا “پێنتاگۆن” ڕایگەیاند, بزووتنەوەى تاڵیبان لە خاکى ئەفغانستان-دا پێشڕەوی کردووە.

کێربی جەختیکردەوە کە وڵاتەکەى لەڕێگەى هێرشی ئاسمانییەوە بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنى هێزەکانى حکومەتى ئەفغانستان و وتى, “هێزەکانى ئەفغانستان دەتوانن لەسەر زەوی گۆڕانکارى بکەن”.

هاوکات بزووتنەوەى تاڵیبان بەڵێنی دا کە تا کۆنترۆڵکردنى کابوڵ-ى پایتەختى ئەفغانستان لە پێشڕەویکردن نەوەستێت. ئەمەش دواى ئەو پێشڕەوییانەى هێزەکانى بزووتنەوەکە کە کۆنترۆڵکردنى چەندین ویلایەت و شار ناوچەی لێکەوتووەتەوە.

لاى خۆیەوە وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا ئاشکرایکرد, “واشنتن, زاڵماى خەلیل زاد نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ ئەفغانستان-ى ناردووە بۆ قەتەڕ “بۆ ئەوەی فشار لە تاڵیبان بکات تا هێرشە سەربازییەکانى ڕابگرێت و دانوستاندن بکات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس هۆشداری لە پەرەسەندنی گرژییەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەدات

سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە میانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشدا رایگەیاند، “پەرەسەندنی گرژییەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە مەترسییەوە دەگۆڕێت بۆ راستی”.…
Total
0
Share