ئه‌ستێره‌ی سویدی یانه‌ی ئه‌ی سی میلان، زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ هێشتا له‌پێکانه‌که‌ی چاكنەبووەتەوە و به‌شداریی چالاکییه‌کانی سه‌ره‌تای وه‌رز ناکات.
ڕۆژنامه‌ی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووه، تاوه‌کو ئێستا زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ ده‌ستی به مه‌شقه به‌کۆمه‌ڵه‌کان له یانه‌ی ئه‌ی سی میلان نه‌کردووه‌ته‌وه، به‌ڵکو به‌ته‌نها ڕاهێنان ده‌کات و ته‌نانه‌ت نه‌یتوانیوه پێکانه‌که‌ی تێپه‌ڕینێت.
سه‌رچاوه‌که نووسیویه‌تی، واده‌ی چاره‌سه‌ربوونی زڵ‌اتان زیاتر ده‌خایه‌نێت و پزیشکه‌کان پێیانوابووه له خوێندنه‌وه بۆ واده‌ی دوورکه‌وتنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یان کردووه.
زه‌به‌لاحه‌که‌ی سوید له کانونی دووه‌می 2021وه به‌هۆی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری له ئه‌ژنۆی چه‌پی له یاریکردن دوورکه‌وته‌وه، به‌پێی کۆتا پشکنینه‌کان ده‌رکه‌وتووه هێشتا قۆناغی چاره‌سه‌ربوونی تێنه‌په‌ڕاندووه، به‌ڵکو ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی سەرەتای وه‌رز به‌رامبه‌ر سامپدۆریا له‌ده‌ستده‌دات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌رێکی به‌هێز هه‌یه ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی دووه‌میش به‌رامبه‌ر کالیه‌ری له‌ده‌ستبدات.
له‌پێگه‌ی زڵ‌اتان، ستیفانۆ پیۆلی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی میلان پشت به تواناکانی ئۆلیڤی جیروی فه‌ره‌نسی ده‌به‌ستێت، که له گواستنه‌وه‌کانی هاوینه‌ی 2021 له یانه‌ی چێڵسییه‌وه په‌یوه‌ندی پێوه‌کردوون.