وێستهام بۆ یونایتد: سێ هێندەی گریلیش-مان دەوێت

یانەی وێستهام یونایتد پەیامێکی ئاڕاستەی یانە خوازیارەکانی دیکلاین ڕایس کردووە، نرخێکی خەیاڵییان لەسەر یاریزانەکە دیاریکردووە.

دیکلاین ڕایسی تەمەن 23 ساڵ، بە ئاستە بەرزەکەی سەرنجی یانە زەبەلاحەکانی ئەوروپای ڕاکێشاوە، گرێبەستەکەشی تاوەکو دوو وەرزی دیکە لەگەڵ هامەرەکان بەردەوامی دەبێت.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی دەیڵی مەیڵ، بەڕێوەبەرانی وێستهام داوای بڕی 150 ملیۆن پاوەند-یان بەرامبەر ناوەندکارەکەی ئینگلتەرا کردووە، کە سێ هێندەی نرخی فرۆشتنی جاک گریلیشە بە یانەی مانچستەر سیتی.

یانەی چێڵسی کە یەکێکبووە لە داواکارەکانی ئەم یاریزانە، بەهۆی سزا سەپێنراوەکان بەسەر ڕۆمان ئەبرامۆڤیچ ناچارە لە دانوستاندنەکان بکشێتەوە، لەم نێوەندەدا تەنها یانەی مانچستەر یونایتد لەناو هاوکێشەکەدا دەمێنێتەوە، کە بەنیازن هاوینی 2022 دەستبەرداری پۆڵ پۆگبای فەرەنسی ببن.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، نرخی داواکراو بەرامبەر ڕایس زۆر بەرزە، بەڵام بەهۆی ئەوەی تەنها یونایتد لەناو هاوکێشەکەدا ماوەتەوە، نرخەکە بە مامەڵەکردن دادەبەزێت بۆ نزیکی 100 ملیۆن پاوەند.

بابەتی پێشتر

هاوپەیمانیی سێقۆڵی كاندیدانی سەرۆك كۆمار و وەزیران ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

پارتێكی سیاسی دەیەوێت کوردستان بەرەو دەسەڵاتی دیکتاتۆری ببات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) مان یونایتد دووخاڵی له‌ده‌ستدا و به‌شێوه‌یه‌کی کاتی له‌پله‌ی چواره‌مدایه‌

یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 27ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی واتفۆرد بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌ به‌بێ گۆڵ کۆتاییهات. ئەمڕۆ…
Total
0
Share