پیانیچ بۆ یوڤانتۆس؟ ڕامسی بڕیاردەدات..

یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵی هەوڵەکانی بە ئاڕاستەی دوو یاریزانی هێڵی ناوەند دەستپێکردووە، یەکێک لەو یاریزانانە میرالیم پیانیچی بۆسنی، ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنەیە.

ڕۆژنامەی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، بەڕێوەبەرانی یوڤی لە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی مانوێل لۆکاتێلی ئەستێرەی ئیتاڵیی یانەی ساسولۆ بەردەوامن، لە دانوستاندنەکان ئاستەنگییان بۆ دروستبووە، بەڵام هیوایان لە واژووکردنی گرێبەستەکەی لەدەستنەداوە.

لەلایەکی دیکەوە، یانەی خانمە پیرەکە ئامادەیی دەربڕیوە دووبارە میرالیم پیانیچ لە یانەی بەرشلۆنەوە بگەڕێنێتەوە، بابەتەکەشیان بە ئارۆن ڕامسی یاریزانی وێڵزییەوە بەستووەتەوە، ئەگەر ڕامسی ئامادەبێت بەشێوازی ئاڵوگۆڕ بەرامبەر پیانیچ ئاڵوگۆڕی پێبکرێت، ئاڵوگۆڕەکە سەرکەوتوو دەبێت.

هەروەها مەرجێکی دیکەی یوڤی کەمکردنەوەی موچەی ساڵانەی پیانیچە بۆ هەشتم ملیۆن کەمتر، لەو بارەیەشەوە هیچ ڕێککەوتنێک لە ئارادا نییە، واتا کۆی پڕۆسەکە ڕێککەوتنی زارەکییە نەک فەرمی.

بابەتی پێشتر

زڵاتان بۆ سه‌ره‌تای وه‌رز ئاماده ‌نابێت

بابەتی دواتر

پۆچتینۆ چۆن پێکهاتەی پاریس بە مێسی-یەوە دادەڕێژێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share