وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تەمەنی وەرگرتنی منداڵی بۆ قۆناغی یەکی بنەڕەتی لە قوتابخانەکان دیاریکرد و بەوپێیە منداڵانی لەدایکبووی 1/1/2015 تا 31/12/2015 وەردەگیرێن.
لە نووسراوێکدا وەزارەتی پەروەردە بڵاویکردووەتەوە، ئاماژە بە سیستمی قوتابخانە بنەڕەتییەکانی ساڵی 2009 بەندی 19ی بڕگەی یەکەم و دووەم، وەرگرتنی منداڵ بۆ قۆناغی یەکی بنەڕەتی لە ساڵی خوێندنی 2022 – 2021 لەدایکبووی (1/1/2015) تا (31/12/2015) دەبێت.