ئاگر لە باڵەخانەیەكی هەولێر كەوتەوە

ئاگر لە بەشی پێشەوەی باڵەخانەیەك لە شەقامی 100 مەتری شاری ھەولێر كەوتەوە و لەلایەن تیمەكانی بەرگری شارستانییەوە ئاگرەكە كۆنتڕۆڵكرا و رووداوەكەش جگە لە زیانی ماددیی هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستییەوە، ئاگرەكە لە سەنتەرێكی جوانكاری ئافرەتان و نووسینگەیەكی كڕین و فرۆشتنی خانوو كەوتووەتەوە.

تا ئێستا هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە نەزاندراوە و هێزە ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. بەشێک لە شۆفێرانی تاکسی ئاڵوگۆڕی ژمارەی ئۆتۆمبێلەکانیان دەکەن بۆ وەرگرتنی بەنزین

قائیمقامییەتی سلێمانی حاڵەتێکی لەناو شۆفێرانی تاکسی ئاشکراکردووە کە ماوەی دوو ڕۆژە ئاڵوگۆڕی ژمارەی تاک و جووتی ئۆتۆمبێلەکانیان دەکەن…
Total
0
Share