بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان لە بانە کاسپکارێک کوژرا و کۆڵبەرێک بریندار بوو

ئێوارەی دوێنێ لە ئەنجامی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی سنووری بانە و هەرێمی کوردستان کاسپکارێکی تەمەن 47 ساڵ کوژرا.

بەپێی زانیارییەکانی کۆڵبەر نیوز و شایەتحاڵەکانی ڕووداوەکە، “هێزە ئەمنییەکانی بانە تەقەیان لە پۆلێک لە کاسپکار و کۆڵبەر کردووە، لە ئەنجامدا کاسپکارێک بەناوی ئومێد خەزەری تەمەن 47 ساڵ کوژرا و کۆڵبەرێکی منداڵیش، کە تەمەنی 18 ساڵ بووە، بە سەختی بریندار بووە”.

ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە ڕۆژی هەینی هێزە ئەمنییەکانی سنووری پیرانشار تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئەنجامدا دوو کۆڵپەر بەناوی (محەمەد چوکلی، محەمەد حسێنزادە) بەسەختی بریندار بوون.

کۆڵبەری، یەکێکە لە پیشە سەخت و پڕ لە مەترسییەکانی سنوورەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان، بەهۆی ئەوەی کۆڵبەری وەک پیشەیەکی قەدەغەکراو لەلایەن تارانەوە مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت، ڕۆژانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تەقە لە کاسپکاران دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی: ئەو دوو کەسەی لە هەولێر تووشی تای خوێنبەربوون بوون گۆشتفرۆشن

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، دوو حاڵەتی پشتڕاستکراوەی تای خوێنبەربوون لە هەولێر تۆمارکراون کە هەردووکیان پیشەیان گۆشتفرۆشییە. سەرکار…
زیاتر ببینە

وەزیری رۆشنبیریی هەرێم: پشتگیریى بڕیارەکەى داواکارى گشتی دەکەین بۆ سزادانی ئەو کەناڵانەی هانى توندوتیژى دەدەن

وەزیری رۆشنبیریی هەرێم رایگەیاند، “پشتگیریى بڕیارەکەى داواکارى گشتیی سلێمانی دەکەین بۆ سزادانی ئەو کەناڵانەی هانى توندوتیژى دەدەن”. حەمەی…
Total
0
Share