ئۆڵیمپیاد کۆتاییهات و ئەمریکا لە لوتکەدایە

ئۆڵیمپیادی تۆکیۆ 2020 کۆتایی بە چالاکییەکانی هێنا، تیمی ئەمریکا توانی لەسەر ئاستی هەڵبژاردە بەشدارەکان پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت.

ئۆڵیمپیادی تۆکیۆ ڕێکەوتی 23ی تەمموزی 2021 دەستیپێکرد، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی هەشتی ئابی 2021 کۆتایی بە چالاکییەکانی هات.

لەسەر ئاستی تیمە بەشدارەکان، ئەمریکا بە کۆکردنەوەی زۆرترین میدالیا و زۆرترین ڕێژەی میدالیای ئاڵتون پلەی یەکەمی وەشانی 2021ی بەدەستهێنا.

تیمی چین سەرەڕای ئەوەی تاوەکو کۆتا ڕۆژەکان لە پلەی یەکەمدا بوو، بەڵام لە کۆتاییدا کەوتە دوای ئەمریکا و پلەی دووەمی بەدەستهێنا.

لەو بارەیەوە لیژنەی ئۆڵیمپیادی نێودەوڵەتی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە، تیایدا سوپاسی ژاپۆن بەتایبەت شاری تۆکیۆ دەکات، کە لەماوەی مانگێکی چالاکییەکاندا بەبێ هەڵە سەرجەم پێشبڕکێکان ئەنجامدران، هەروەها بەهێزترین ڕیکۆردەکانیش تۆمارکران، سەرەڕای ئەوەی وڵاتەکە و جیهان بەدەست پەتای جیهانیی کۆرۆناوە دەناڵێنن.

ڕیزبەندی کۆتایی تیم و میدالیاکان:

ئەمریکا 113 میدالیا (39 ئاڵتون)

چین 88 میدالیا (38 ئاڵتون)

ژاپۆن 58 میدالیا (27 ئاڵتون)

بەریتانیا 65 میدالیا (22 ئاڵتون)

تیمی وەرزشکارانی ڕوسیا 71 میدالیا (20 ئاڵتونی)

ئوسترالیا 46 میدالیا (17 ئاڵتون)

هۆڵەندا 36 میدالیا (10 ئاڵتون)

فەرەنسا 33 میدالیا (10 ئاڵتون)

ئەڵمانیا 37 میدالیا (10 ئاڵتون)

ئیتاڵیا 40 میدالیا (10 ئاڵتون)

بابەتی پێشتر

قائیمقامییەتی سلێمانی: هاوردەکردنی هێلکە بە قەدەغەکراوی دەمێنێتەوە و گۆشت هاوردە دەكرێت

بابەتی دواتر

عێراق لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆوە بڕیاریدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share