لاپۆرتا هەوڵەکانی بۆ ئەگوێرۆ دەستپێکردووەتەوە

یانەی بەرشلۆنە دووبارە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی سێرجیۆ ئەگوێرۆ دەستپێکردووە و بە نیازن بۆندێکی چەسپاوی بە مەرج پێشکەشبکەن.

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردوووتەوە، دووبارە بەڕێوبەرانی یانەی بەرشلۆنە لەسەر ڕاسپاردەی خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی کون ئەگوێرۆ دەستپێکردووە، بەوپێیەی چیرۆکی یاریزانەکە لە مانچستەر سیتی کۆتاییهاتووە و لە میرکاتۆی هاوینی 2021 دەتوانێت بێبەرانبەر پەیوەندی بە هەر یانەیەکی دیکەوە بکات.

بەپێی سەرچاوەکە، یانەی یوڤانتۆس یەکێکی دیکەیە لەو یانانەی بۆندیان پێشکەشی هێرشبەرەکە کردووە، بەڵام ئەو موچە زۆرەیان بۆ تەرخاننەکردووە کە لە مانچستەر سیتی بەدەستیدەهێنێت، لە بەرانبەردا ئیدارەی بارسا بەهەمان شێوە داوای کەمکردنەوەی بڕی موچەکەیان کردووە، بەڵام بەڵینیان پێداوە لە ئەگەری چنینەوەی نازناوەکان، یاخود تۆمارکردنی ڕێژەیەکی زۆری گۆڵدا ئیمتیازاتی دیکەی پێبدەن.

سێرجیۆ ئەگوێرۆ، یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی

بەرپرسانی بەرشلۆنە پێیان وایە لە دانوستاندنەکان بۆ گواستنەوەی ئەگوێرۆ دەتوانن بەسەر یانەی یوڤانتۆسدا سەربکەون، پێیان وایە پەیوەندی نێوان یاریزانەکە و لیۆ مێسی یەکلاکەرەوە دەبێت.

ئەگوێرۆ لەم وەرزەدا 15 یاری بەدرێسی مانچستەر سیتیەوە کردووە و تەنها سێ گۆڵی تۆمارکردووە، بە درێژایی مێژووی 385 یاری بۆ “بلو سکای مانچستەر” ئەنجامداوە و تۆمارکەری 257 گۆڵ بووە و 73 گۆڵی ڕەخساندووە.

بابەتی پێشتر

وێنە.. 20 تۆن خورمای بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیرا

بابەتی دواتر

هاوسەرۆكانی یەكێتی لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق كۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ماسکیرانۆ لە لێواری دەرکردندایە

خاڤیێر ماسکیرانۆ، ئەستێرەی دێرین و ڕاهێنەری لاوانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە کارەکەیدا سەرکەوتوو نەبووە، لە ئێستادا ئەگەری دوورخستنەوەی هاتووەتە…
Total
0
Share