(ڤیدیۆ) ڕۆمای دیبالا پێیه‌کانی به‌ سالێرنیتانا کرایه‌وه‌

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی یه‌که‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا به‌رده‌وام بوون، یانه‌ی ڕۆما بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی به‌رامبه‌ر سالێرنیتانا تۆمارکرد.

یانه‌ی سالێرنیتانا له‌ “ستادیۆ ئاریکی” میوانداریی یانه‌ی ڕۆمای کرد، یانه‌ی میوان (ڕۆما) توانی به‌ ئه‌نجامی گۆڵێکی بێوه‌ڵام یارییه‌که‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی کۆتایی پێبهێنێت.

گۆڵه‌که‌ی “جێلاڕۆسی” له‌ خوله‌کی 33 له‌لایه‌ن بریان کریستانتی-یه‌وه‌ تۆمار کرا، له‌ دوای ئه‌و گۆڵه‌ش دیبالا و زانیۆلۆ ئاستێکی ناوازه‌یان پێشکه‌شکرد و چه‌ندین هه‌لی تۆمارکردنی گۆڵیان ڕه‌خساند، به‌ڵام له‌ هه‌ژاندنی تۆڕی سالێرنیتانا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون، به‌و جۆره‌ یارییه‌که‌ (1-0) کۆتاییهات.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، یانه‌ی ڕۆما سێ خاڵی ده‌ستپێکی وه‌رزی 2022/2023ی کۆکرده‌وه‌، به‌ جیاوازی گۆڵ له‌ پله‌ی حه‌وته‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا جێگیر بوو.

بابەتی پێشتر

ئیسرائیل بۆردومانی سوریای دەستپێكرد

بابەتی دواتر

لازیۆ 2-1 بۆلۆنیا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share