توشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان 250 هەزاری تێپەڕاند

وەزارەتی تەندروستی توشبوونی دوو هەزار و 755 کەسی دیکەی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند، بەوەش ژمارەی توشبووان لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتاکەوە گەیشتە زیاتر لە 250 هەزار کەس.

بەپێی ئاماری 24 کاتژمیری ڕابردوو دوو هەزار و 755 کەسی دیکە لە هەرێمی کوردستان وەک توشبووی کۆرۆنا تۆمارکران، 28 توشبووش گیانیانلەدەستدا، لەبەرمبەردا 777 توشبووی پەتاکەس چاکبوونەوە.

بە تۆمارکردنی ئەو ژمارانە تائێستا لە هەرێمی کوردستان 250 هەزار و 26 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، 204 هەزار و 261 کەسیان چاکبوونەتەوە، چوار هەزار و 900 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

لەئێستاشدا 40 هەزار و 260 توشبوو لەژێر چارەسەری پزیشکیدان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی لەبارەی ئەو كەسەی دوای ڤاكسین توشی ئیفلیجی بووە، ڕاپۆرتی داوە بە بەغداد

دکتۆر سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، لیژنەیەکی زانستیی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی بەردەوامە لە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون…
Total
0
Share