تەندروستیی سلێمانی لەبارەی ئەو كەسەی دوای ڤاكسین توشی ئیفلیجی بووە، ڕاپۆرتی داوە بە بەغداد

دکتۆر سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، لیژنەیەکی زانستیی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی بەردەوامە لە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ دۆخی ئەو هاوڵاتییەی دوای وەرگرتنی ڤاكسین توشی ئیفلیجی بووە، بەڵام خانەوادەی نەخۆشەكە دەڵێن، “هیچ لیژنەیەک بە فەرمی لێینەپرسیوینەتەوە”.

تائێستا یەکلایی نەبووەتەوە بەهۆی ڤاکسینی کۆرۆناوە تووشی ئەو حاڵەتە بووە

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا لەبارەی حاڵەتەكەوە وتی، “مەرج نییە تەنها بەهۆی ڤاکسینی کۆرۆناوە توشببیت، بەهۆی هەموو جۆرە ڤاکسینێکەوە ئەو ئەگەرە هەیە، بۆیە لیژنەکەمان بەردەوامە لەسەر لێکۆڵینەوە”.

دکتۆر سەباح هەورامی سەبارەت بە هەڵوێستی بەغداد باسیلەوەکرد، “لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرایەتی و وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستانیش لیژنە پێکهاتووە بۆ ئەو مەبەستە، بەڵام وەزارەتی تەندروستیی عێراق چاوەڕێی ڕاپۆرتی ئێمە بوون و ئێمەش ڕاپۆرتمان ناردووە، دواتر ئەوان بەپێی هەڵسەنگاندنی خۆیان بڕیار دەدەن، ئایا لیژنە ڕەوانە بکەن یان نا”.

جەختیشیکردەوە، “ئیستا ئەو هاوڵاتییە لەلایەن پزیشکانی تایبەتەوە لەژێر چارەسەردایە، هەر نەخۆشێکی دیکەش ئەگەر توشی ئەو جۆرە حاڵەتە ببێت، توانامان هەیە چارەسەریان بکەین”.

لەلایەکی دیکەوە کەسوکاری ئەو هاوڵاتییەی دوای 10 ڕۆژ لە وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا توشی ئیفلیجی بوو، بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا جەختیان لەوەکردەوە، ئەو چارەسەر و دەرمانانەی ئێستا دەدرێت بە نەخۆشەکەیان و رێكارەكانی گیراونەتەبەر، بەجۆرێکە، کە بەهۆی ڤاکسینەکەوە توشی ئەو حاڵەتە بووبێت.

ڕاشیانگەیاند، هیچ لیژنەیەک بە فەرمی لێینەپرسیونەتەوە و سەرجەم تێچوو و خەرجییەکانی نەخۆشەکەیان، خۆیان دابینی دەکەن.

کەسوکاری ئەو هاوڵاتییە باس لەوەدەکەن، داوایانلێكردوون پشکنینێک بۆ نەخۆشەکەیان بكەن، هەموو نەخۆشخانە حکومی و تایبەتەکان نەیانتوانیوە ئەو پشکنینەیان بۆ بکەن، تەنانەت لە عێراقیش نەکراوە، ناچار لەسەر ئەرکی خۆیان ناردوویانە بۆ وڵاتی تورکیا و دوای دوو هەفتە ئەنجامەکەی دەردەچێت.

ڕۆژی 20ی نیسان، هاوڵاتییەکی شاری سلێمانی یەکەم ژەمە ڤاکسینی دژە کۆرۆنای ئەسترازێنیکای وەرگرت، دوای 10 ڕۆژ لە وەرگرتنی ڤاکسینەکە، توشی ئیفلیجی بوو، دوای ئەو حاڵەتە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی لیژنەیەکی بۆ لێکۆڵینەوە لەو حاڵەتە پێکهێنا و ئێستا نەخۆشەکە لەژێر چارەسەردایە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی كارەبا: كارەبامان لێ زیادە بۆیە بە پارێزگاكانی عێراقی دەفرۆشین

بابەتی دواتر

هۆڵەندا 7پارچە شوێنەواری مێژووی دەداتەوە بە عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قەڵەوی قەیرانێکی جیهانی.. چارەسەرەکانی دەچنە لیستی دەرمانە بنەڕەتییەکانی تەندروستیی جیهانییەوە

رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاندووە، رەنگە بۆ یەکەمجار دەرمانی دژە قەڵەوی بخرێتە ناو “لیستی دەرمانە بنەڕەتییەکان”ی رێکخراوەکەوە. مانگی داهاتوو…
Total
0
Share