تەقینەوەی بۆمبێك لە كەركوك ڕوویدا و پۆلیسی شارەكەش دەڵێت، هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.
پەیامنێرمان پێی ڕاگەیاندین، كەمێك لەمەوبەر بۆمبێك لەنێوان پردی سێی كەركوك و گەڕەكی غەرناتە لە كەركوك تەقیوەتەوە.
لەسەر زاری پۆلیسی شارەكەشەوە وتی، تەقینەوەكە هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتووەتەوە.
شوێنی ڕووداوەكە دەكەوێتە باشووری كەركوك و گەڕەكەكەش عەرەب و توركمان نشینە.