شەڕ لە نێوان بریكارێكی سلێمان هەڵشۆیی و خاوەن قەرزێكیدا ڕوویدا

شەڕ لە نێوان بریكارێكی سلێمان هەڵشۆیی و خاوەن قەرزێكیدا ڕوویدا و كەسێك بریندارە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە سنووری ئیدارەی ڕاپەرین گواستییەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لەناو بازاری سەنگەسەر یەكێك لە بریكارەكانی سلێمانی هەڵشۆیی تەقەی لە یەكێك لە خاوەن قەرزەكانی هەڵشۆیی كردووە و بەسەختی برینداربووە.

ئاماژەی بەوەكرد، بریندارەكە گوللەیەك بەر سەری كەوتووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی گشتیی ڕانیە و بەهۆی سەختی بریندارەكەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەكانی شاری سلێمانی كراوە.

هاوكات شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەرین لەلێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بریندارێك ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی ڕانیە كراوە و بەهۆی سەختی برینەكەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەكانی شاری سلێمانی كراوە.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەرین، ئاشكرایكرد، كەمێك پێش ئێستا تەقەكەرەكە دەستگیركراوە و لێكۆلێنەوە لەگەڵ تۆمەتبارەكە دەستیپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“كێشەكە چارەسەر دەكرێت”‏
ڕاگرتنی بەنزینەكەی بەغداد چ كاریگەرییەكی لەسەر نرخ دەبێت؟

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی هۆكاری ڕاگرتنی ناردنی بەنزینە 690 دینارییەكەی بەغداد بۆ سلێمانی ئاشكرادەكات و دەڵێت، “ڕاگرتنی بەنزینە عێراقییەكە…
Total
0
Share