دوای برینداربوونی دوو کەس.. هەر کارمەندێکی کارەبا جلی خۆپارێزی نەپۆشێت سزا دەدرێت

کارمەندێکی کارەبا هەردوو دەستی لە دەستداوە

دوای ئەوەی دوو کارمەندی وەزارەتی کارەبا بەهۆی کارەباگرتنەوە دەستەکانیان لەدەستدان، وەزیری کارەبای هەرێم بڕیاریداوە، هەر کارمەندێک کەلوپەلی خۆپارێزی بەکارنەهێنێت سزا دەدرێت.

کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای هەرێم لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بریکاری وەزارەت و بەڕێوەبەرانی گشتیی دیوان و گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا ڕایگەیاند، “بەهیچ شێوەیەک ڕێگەنادەین کەمتەرخەمی لە پاراستنی گیانی فەرمانبەرانی وەزارەت لەوانە تیمەکانی چاککردنەوە بکرێت”.

وەزارەتی کارەبا ئاشکرایکردووە، ”هەر بەڕێوەبەر یان فەرمانبەرێکی وەزارەت لە میانەی جێبەجێکردنی کارەکانیدا، کەلوپەلی خۆپارێزیی پیشەیی بەکارنەهێنت، لە بەرانبەر پاراستنی گیانی خۆی و هاوکارانی کەمتەرخەمی بنوێنێت و پابەندی ڕێنماییەکان نەبێت لێى قبوڵ ناكرێت، وەزارەت بۆ پاراستنی گیانی فەرمانبەر و تیمەکانی، هەموو ڕێوشوێنێک دەگرێتەبەر و  ڕێگە بەهیچ جۆرە خەمساردی و پابەندنەبوونێک بە ڕێنماییەکان نادرێت و بە توندیش چاودێریی پرۆسەکانی خۆپارێزیی پێشەیی دەکرێت”.

ئەم بڕیارەی وەزارەتی کارەبا دوای ئەوە دێت ڕۆژی 7ی ئەم مانگە، کارمەندێکی تیمی کارەبای چەمچەماڵ بەناوی (کەریم عەبدولحەمید) لەکاتی کارکردندا بەهۆی هەڵەیەکەوە تەزووی کارەبا لێیدا و هەردوو دەستی لەدەستدان.

ئەمساڵ ئەوە دووەم حاڵەتی برینداربوونی کارمەندانی کارەبایە و پێنج مانگ پێش ئێستاش کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی بەهۆی تەزووی کارەباوە دەستێکی لە دەستدا.

بابەتی پێشتر

لە گەرمیان شوێن بۆ نەخۆشانی کۆرۆنا نەما

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. بەهۆی سوتانی پاوانەکانی دەریاچەی زرێبار سەدان گیاندار لەناوچوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەرمی گەنجەكەی راپەڕین دۆزرایەوە

عەلی قادر وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی رانیە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كاتژمێر11ی پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ تەرمی محەمەد مستەفا دوای…
Total
0
Share