بافڵ تاڵەبانی كێشەی موچەی نەخۆشخانەی قەڵای چارەسەركرد

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

لە‌سە‌ر ڕاسپاردە‌ی بافڵ تاڵە‌بانی كێشە‌ی موچە‌ی كارمەندانی نە‌خۆشخانە‌ی قە‌ڵا چارە‌سە‌ركرا.

دوای ئەوەی سە‌رپە‌رشتیاری ئیدارە‌ی گە‌رمیان، نوسراوێكی ئاڕاستە‌ی یە‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد و داوای دابینكردنی موچە‌ی كارمە‌ندان و خۆبە‌خشانی نە‌خۆشخانە‌ی قە‌ڵا-ی كرد. لە‌بە‌رامبە‌ردا، ئیدارە‌ی دارایی یە‌كێتی لە‌سە‌ر ڕاسپاردە‌ی بافڵ تاڵە‌بانی، هاوسەرۆكی یەكێتی بڕیاری تە‌رخانكردنی موچەكە‌یانیدا.

ئە‌م بودجە‌یە‌ی كە‌ داواكراوە‌ بۆ كارمە‌ندان و خۆبە‌خشانی نە‌خۆشخانە‌ی قە‌ڵایە‌‌ كە‌ تایبە‌تە‌ بە‌ كۆرۆنا، بۆ ھە‌ر مانگێك 57 ملیۆن دینار تە‌رخاندە‌كرێت.

عەباس ئەنوەر، وتەبێژی ئیدارەی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ماوەی چوار مانگە، موچەی كارمەندان و پزیشكانی نەخۆشخانەی قەڵای تایبەت بە كۆرۆنا لە گەرمیان خەرجنەكراوە، ئەوەش نیگەرانی و ناڕەزایی لای ئەو كارمەند و پزیشكانە دروستكردووە.

وتیشی، “ئەمڕۆ ئاگاداركراونەتەوە، بافڵ تاڵەبانی بڕیاریداوە، لەسەر ئەركی ئیدارەی دارایی یەكێتی، بەزووترین كات موچەی ئەو چوار مانگەی كارمەندان و پزیشكانی نەخۆشخانەی قەڵا چارەسەربكرێت، لە مانگەكانی داهاتوشدا هەر لەسەر ئەركی یەكێتی موچەكەیان بۆ خەرجبكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی بریندارانی رووداوەكەی بنكەی تاسڵوجەی بەسەرکردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەبارودۆخی تەندروستی بریندارانی رووداوەكەی بنكەی تاسڵوجە دەپرسێت”. لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی…
زیاتر ببینە

پزیشکەکە دەدەنە دادگا..تەندروستیی سلێمانی لەبارەی فرۆشتنی نەخۆشخانەی فێرکارییەوە هاتەدەنگ

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لەبارەی دەنگۆی پزیشکێک کە لە میدیاکان باسی لەوە کردووە نەخۆشخانەی فێرکاری لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەوە پشتگوێخراوە…
Total
0
Share