زیرەکیی دەستکرد هەڕەشە لە کاروپیشەکانی داهاتوو دەکات

رۆبۆتێکی شەڕکەر فۆتۆ: Sputnik . Natalia Seliverstova

نەوەی نوێی خوێندکارانی زانکۆ و خوێندگەکانی جیهان لەبەردەم هەڕەشەی ڕۆبۆتەکاندان، کە لە داهاتوویەکی نزیکدا زۆربەی هەرە زۆری کارەکان دەکەن، لەکاتێکدا خەڵکی بۆ چێژوەرگرتن لە کاتەکانی پشوویان دەچنە دەرەوە، ئامێرەکانی زیرەکی دەستکرد چەندین کار لە کەرتی پیشەسازیدا ئەنجام دەدەن.

هەندێک کەس لە زیرەکیی دەستکرد دەترسن، دوای ئەوەی ڕۆبۆتەکان توانییان ببنە پەرستار و بەڕێوەبەری ژمێریاری و وەرگێڕ و تەنانەت بێژەری هەواڵەکانیش. بەڵام لەبەرانبەردا هەندێکی دیکە گەشبینن بەوەی کە زیرەکیی دەستکرد لە داهاتوودا و لە تەواوی جیهان، نزیکەی 21 ملیۆن هەلی کار، بەپێی لێهاتوویی گونجاو، دەڕەخسێنێت.

ڕۆبۆتەکان لە ساڵی 2030 کۆتایی بە 30 ملیۆن کاری پیشەسازی دەهێنن

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێی دەزگای “ئۆکسفۆرد ئیکۆنۆمیست” کە تایبەتە بە شیکاریی پێشبینیکاری و ئاماری جۆری، لە ساڵی 2030 کرێکرەکانی کەرتی پیشەسازییە جۆراوجۆرەکان زیاتر لە 30 ملیۆن هەلی کار لەدەست دەدەن، ئەمەش وادەکات ڕێژەی بێکاری، بەراورد بە ئێستا، 5.8% بەرزببێتەوە، ئەوەش بەهۆی نەوەی نوێی ڕۆبۆتەکان کە جێی کرێکارەکان دەگرنەوە و توانایەکی بەرزی زیرەکی و فیربوونیان هەیە. بەپێی پێشبینییەکان هەر ڕۆبۆتێک نزیکەی 6 کاری مرۆڤ دەکات کە ئێستا لە کارگە و مەڵبەندەکانی بەرهەمهێناندا خەریکن، ئەگەریش بەڕێژەی 1% ڕۆبۆت لە کەرتەکانی پیشەسازیی لە جیهاندا زیاد بکرێت ئەوا ڕێژەی بەرهەمهێنانی هەر ڕۆبۆتێکی کرێکار بە ڕێژەی 0.1% بەرزدەبێتەوە.

توێژینەوەکە پێشبینی کردووە ڕۆبۆتە دەستکردەکان بە ڕێژەی 30% زیاد بکەن و ئەمەش وادەکات ڕێژەی بەرهەمهێنانی پیشەسازی بۆ 3.5% بەرزببێتەوە کە بڕکەی بە پێنج ترلیۆن دۆلار خەمڵێنراوە. باس لەوەش کراوە کەرتەکانی گواستنەوە و ئەمبارکردن زۆرترین کاریگەرییان دەکەوێتە سەر.

50% کارەکان نامێنن

ڕێکخراوی هاریکاریی ئابووری و گەشە لەهەمبەر ئەو گۆڕانانەی لە چەند ساڵی داهاتوودا لە پێکهاتەی ئابووری و سرووشتی کاردا ڕوودەدەن، جەختی لەسەر ترس و نیگەرانی خۆی کردووەتەوە، پێشبینی دەکات ڕێژەی کرێکار کەمدەکات وەک چۆن لە ئێستادا لە هەریەکە لە وڵاتانی ژاپۆن و ئیتالیا و یۆنان و ئیسپانیا و تەنانەت کۆریای باشوور و چیندا دەبینرێت.

بەپێی ماڵپەڕی “مەدینە”، لە ساڵی 1980 لە کۆی سەد کرێکار، 20 کرێکاریان لەسەروو 65 ساڵەوە بوون، بەڵام لە ساڵی 2015 و بەپێی ئاماری ڕێکخراوی هاریکاریی ئابووری و گەشە ئەو ژمارەیە ژمارەکە بۆ 28 کەس بەرز بووەوە و ڕەنگە لە ساڵی 2050 بگاتە 53 کەس.

هەروەها بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی هاریکاریی ئابووری و گەشە، “لە بیست ساڵی داهاتوودا، 14%ی کار لە وڵاتانی ئەندامی لە ڕێکخراوی هاریکاریی ئابووری و گەشە نامێنێت و ئەم ڕێژەیە کەمترە لەو 50%ی هەندێک توێژینەوەی ڕەشبینانە باسی لێوە دەکەن. هەروەها 6%ی خەڵکیش بەدوای ئیشی نوێدا دەگەڕێن و دەیدزۆنەوە”. ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە “لە هەموو شوێنەکانی کاردا ٤ پێگە و ئیش بۆ ڕۆبۆتەکان دەبێت”.

قۆناغەکانی گەشەی زیرەکیی دەستکرد

زیرەکیی دەستکرد لەگەڵ گواستنەوە لە قۆناغی جیهانیی کشتوکاڵییەوە بۆ ئابووریی پیشەسازی دەستیپێکرد، هەروەها لە سەرەتاکانی سەدەی هەژدەوە بۆ حەفتاکانی سەدەی بیست درێژەی هەبوو.

لە ساڵی 1973، داهێنانی تەڵەزمە ئەلیکترۆنییەکان [Electronic Chips]، کە ڕێگەی بۆ گەشەی ڕێکخستن و زانیارییە ئاڵوگۆڕپێکراوەکانی نێو کۆمپیوتەرەکان خۆشکرد، سەرەتای دووەم گەورەترین وەرچەخان بوو لە گەشەی زیرەکیی دەستکرددا؛ بەو مانایەی مرۆڤی لە کارگەکانەوە گواستەوە بۆ نێو نووسینگەکان. گەشەی گەورەی سێیەمیش زیرەکیی دەستکردە کە لە توانیادایە وەرگێڕانێکی ورد و پوخت بکات یان ئەوەی لە دیاریکردنی نەخۆشییەکاندا ئێجگار پشتپێبەستراوە، ئەگەرچی ئەم زیرەکییە دەستکردە هەڕەشەیە بۆسەر دانەمەزراندنی خوێندکارانی دەرچووی زانکۆکانیش.

بابەتی پێشتر

ئەو فۆتۆیانەی ژیانی کەسەکان دەگۆڕن

بابەتی دواتر

چەند کاتژمێر پێویستە بۆ خەو؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share