گووگڵ چەندین ڕێگا بۆ هاوکاریی قوربانییەکانی ئۆکرانیا دەخاتەڕوو

لە میانی جەنگی ڕوسیا لەگەڵ ئۆکرانیادا، گووگڵ لەڕێی چەند ڕێگایەکی ئاسان و ڕاستەوخۆی هاوکاریی ئابورییەوە پشتگیریی خۆی بۆ ئۆکرانیا نیشاندەدات، بە تایبەتی لە “Play Store”دا.

لە فرۆشگای ئەلیکترۆنیی “Play Store”ی گووگڵدا، بە درێژایی ئەم هەفتەیە چوارگۆشەیەک بۆ “پشتگیری بۆ ئۆکرانیا بنێرە” دەردەکەوێت، کە سەرنجی بەکارهێنەران دەخاتە سەر لاپەڕەیەک تێیدا دەتوانن بە ئاسانی و ڕاستەوخۆ هاوکاریی ئابوری بۆ قوربانییانی ئۆکرانیا بنێرن.

هاوکارییەکان دەگەیەندرێنە هەرسێ ڕێکخراوی “کۆمیتەی ڕزگارکردنی جیهانی”، “CDP” و ئاژانسی ئاوارەکانی سەربە “UN”.

گووگڵ ڕوونیکردووەتەوە، “لێرە و لە بەشی پلەی، ئێمە بیرمان لای ئۆکرانیایە. بە دابینکردنی هاوکاریی تەندروستی، شوێنی مانەوە و کامپ یان شتومەک و خۆراک بێت، ئەو ڕێکخراوانە بە سەختی کار دەکەن بۆ یارمەتیدانی ئەوانەی پێویستیان بە یارمەتییە. هیوادارین تۆش بتوانیت پشتگیریی خۆت نیشانبدەیت”.

ئەم هاوکارییانە دەکرێت لە شێوەی نەختینەییدا لەڕێی سیستمی پارەسەندنی گووگڵ پلەیەوە بنێردرێن. هاوکارییەکان لە $5ەوە دەستپێدەکەن و تا $100 دەگەن.

گووگڵ ڕوونیکردووەتەوە، هیچ باجێکی وەرگرتن و گواستنەوە ناچێتە سەر هاوکارییەکان و تەواوی بەخشینەکان ڕاستەوخۆ دەگەنە ڕێکخراوەکان.

جگە لە دراوی نەختینەیی، دەتوانرێت لەڕێی خاڵەکانی “Play Point” هاوکاری بنێردرێت. لەم بارەدا 50 خاڵ دەکاتە $1 و 250 خاڵ دەکاتە $5.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەک: ئاوخواردنەوە چارەسەری نوستن و چەندین کێشەی تر دەکات

بابەتی دواتر

"كونسوڵی هیندستان سەردانەکەی هەڤاڵ ئەبوبەکری بە سەرکەوتووترین سەردان ناوبرد"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share