چەند کاتژمێر پێویستە بۆ خەو؟

کاتەکانی خەوتن کە کاریگەریی لەسەر فەرمانی ئەندامەکانی لەش دادەنێت، بۆ زۆر کەس جیاوازن، هەروەک چۆن ژمارەی کاتژمێرەکانی خەویش جیاوازن.

وا لێکدەدرێتەوە کە کاتەکانی هەڵستان لە خەو بۆ زۆرێک جێگیرە، بەڵام ئەو کاتانەی کە خەڵکی دەچنە ناو جێگە بۆ خەو بەپێی ژیانی کۆمەڵایەتی و خشتەی کار و پەیوەستیی خێزانی دەگۆڕێن.

چەند کاتژمێر پێویستمان بە خەوە؟

ماوە و کاتژمێرەکانی خەو کە مرۆڤێک پێویستییەتی جیاوازن و بەپێی تەمەن دەگۆڕێت، بۆ نموونە منداڵی ساوا پێویستی بە نزیکەی 17 کاتژمێر خەو هەیە لە ڕۆژێکدا، لە کاتێکدا کەسانی پێگەیشتوو لە شەوێکدا تەنها پێویستیان بە 7 کاتژمێر خەوە. توێژەرانی پزیشکی بەپێی کەسەکان و تەمەنیان ماوەی کاتەکانی خەوتنیان داناوە:

• منداڵی ساوا تاوەکو دەبێت بە 3 مانگ، لە ڕۆژێکدا پێویستی بە 14 بۆ 17 کاتژمێر خەوە.
• لە تەمەنی 4 مانگ تاوەکو 11 مانگ، لە ڕۆژێکدا پێویستی بە 12 بۆ 15 کاتژمێر خەوە.
• لە ساڵێکەوە بۆ دوو ساڵ، پێویستی بە 11 بۆ 14 کاتژمێر خەوە.
• لە 3 ساڵەوە بۆ 5 ساڵ، پێویستی بە 10 بۆ 13 کاتژمێر خەوە.
• لە 6 ساڵەوە بۆ 13 ساڵ، پێویستی بە 9 بۆ 11 کاتژمێر خەوە.
• لە 14 ساڵەوە بۆ 17 ساڵ، پێویستی بە 8 بۆ 10 کاتژمێر خەوە.
• لە 18 ساڵەوە بۆ 64 ساڵ، پێویستی بە 7 بۆ 9 کاتژمێر خەوە.
• لە 65 ساڵ بەرەوژوور، پێویستی بە 7 بۆ 8 کاتژمێر خەوە.

ئەگەرچی هەندێک کەس ڕەنگە بۆ ئەوەی هەست بە ئاسوودەیی بکەن لە شەوێکدا پێویستیان بە 9 کاتژمێر خەو بێت، لە کاتێکدا کەسێکی دیکە لە هەمان تەمەنی ئەو 7 کاتژمێر خۆی بۆی بەس بێت.

حسابی ڕێژەی خەو کە پێویستتە

کاتەکانی خەو پەیوەندییان بە ژمارەیەک شتی سەرەکییەوە هەیە؛ کاتی هەڵستان لە خەو، تەواوکردنی پێنج یان شەش سووڕی خەو، کاتی هەر سووڕێکی خەو 90 خولەک دەخایەنێت، بەبێ ئەو 15 بۆ 30 خولەکەی ناو جێگە کە پێویستتە تا خەوت لێدەکەوێت.

ئەگەر پێویستت بە 5 سووڕی خەو بێت، ئەوا دەبێت نزیکەی 7 کاتژمێر و نیو بخەویت، بەڵام ئەگەر پێویستت بە 6 سووڕی خەو بێت ئەوا دەبێت ڕۆژانە 9 کاتژمێر بخەویت.

گرنگیی ماوەی خەو

1. فەرمانی مێشک و تەرکیز و بەرهەمهێنان بەهێز دەکات.
2. بەرهەمهێنانی هۆڕمۆنەکان و گەشە و ساڕێژبوون ڕێکدەخاتەوە.
3. سیستمی بەرگریی لەش دەپارێزێ و کارەکانی بەهێز دەکات.
4. مەترسییەکانی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و شەپڵەی مێشک کەمدەکاتەوە.
5. مەترسیی توشبوون بە خەمۆکی کەم دەکاتەوە.
6. یارمەتیدەر دەبێت لە کۆنترۆڵکردنی کێشی لەش.

بابەتی پێشتر

زیرەکیی دەستکرد هەڕەشە لە کاروپیشەکانی داهاتوو دەکات

بابەتی دواتر

خوێندکارێکی ١٧ ساڵ هەسارەیەکی نوێی بە تایبەتمەندیی جیاوازەوە دۆزییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share