بەهای دۆلار زیاتر بەرزبووەوە و لیرەی سوریش بە جێگیری ماوەتەوە

نرخی دراوە بیانییەکان لە بازاڕەکانی تایبەت بە ئاڵوگۆڕی دراو گۆڕانکارییان بەسەرداهات، دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و لیرەی سوریش بەجێگیری ماوەتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، لەكاتی كردنەوەی بازاڕەکانی تایبەت بە ئاڵوگۆری دراو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر 151,600 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکرا، هاوکات نرخی یەک ملیۆن لیرەی سوریش لە نێوان 305 تا 310 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکرا.

بەراورد بە كاتی داخستنی دوێنێ بەهای دۆلار بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە. و بەهای لیرەی سوریش بە جێگیری ماوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا: لە رووماڵکردنی سەردانەکەی سەرۆکی حکومەت بۆ هەڵەبجە جیاکاری لەنێوان رۆژنامەنووسان کرا

لە سەردانەکەی ئەمڕۆی سەرۆکی حکومەت بۆ پارێزگای هەڵەبجە جیاوازی لەنێوان دەزگاکانی راگەیاندن کرا و رێگا بە هەندێک دەزگا…
Total
0
Share