بۆچی ڕوسیا گوگڵ سزادەدات؟

ڕوسیا بە بڕی 7.2 ملیار ڕۆبڵ كۆمپانیای گوگڵی سزادا، هۆكارەكەی پەیوەندی بە ناوەڕۆكی بابەتەكانییەوە هەیە.

ئەمڕۆ هەینی دادگایەكی ڕوسیا سزایەكی دارایی بەسەر گوگڵدا سەپاند كە بڕەكەی 7 ملیار و 200 ملیۆن ڕۆبڵە (دەكاتە 87 ملیۆن یۆرۆ) و هۆكارەكەشی لانەبردنی هەندێك بابەتی سەر پێگەكەیە.

ئەو بابەتانەی ڕوسیا داوای سڕینەوەی كردوون (بەبێ ئەوەی ئاشكرایانبكات)، بەلای حكومەتی ڕوسیاوە قەدەغەن و لەلایەن گەروە كۆمپانیاكانی ئەمریكاوە بڵاوكراونەتەوە، وەك نووسینگەی میدیایی دادگاكانی مۆسكۆ بڵاویكردووەتەوە.

كێشەی نێوان حكومەتی ڕوسیا و كۆمپانیای گوگڵ پێشینەی هەیە، پێشتر مۆسكۆ داوای لە هەردوو كۆمپانیای گوگڵ و ئەپڵ كردبوو هەژمار و پێگەكانی ئەلێكسی ناڤالنی كەسایەتیی ئۆپۆزسیۆنی ڕوسیا بسڕنەوە.

لە دوو مانگی ڕابردوودا دەستەی چاودێریی پەیوەندییەكانی ڕوسیا ڕایگەیاندبوو، كۆمپانیای گوگڵ پابەند نەبووە بەو سزا داراییانەی بەسەریدا سەپێندراون كە 32.5 ملیۆن ڕۆبڵن و پێشێلكاریی دیكەی بەرامبەر بە سیاسەتەكانی ڕوسیا ئەنجامداوە، بۆیە هەوڵدەدات سزای دارایی زیاتر بەسەر كۆمپانیاكەدا بسەپێنێت تا ڕادەی نێوان 5 – 20%ی داهاتی ئەمساڵی كۆمپانیاكە لە ڕوسیا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانی بەریتانیا داوا دەکات رووبەڕووی مەترسییەکانی زیرەکیی دەستکرد لەسەر مرۆڤ ببنەوە

ئەندامانی پەرلەمانی بەریتانیا داوا دەکەن حکومەتەکان بە یاسا رووبەڕووی ئەو مەترسییانە ببنەوە کە زیرەکیی دەستکرد لەسەر مرۆڤایەتی دروستی…
زیاتر ببینە

مێتا خێراترین كۆمپیوتەر بۆ كۆمپانیاكانی زیرەكیی دەستكرد و “مێتاڤێرس” ‏بەرهەمدەهێنێت

کۆمپانیای مێتای خاوەنی تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ئاشکرایکرد، سەرقاڵی ‏دروستکردنی کۆمپیوتەرێکن، کە خێراییەکی پێوانەیی هەیە و پێشبینی دەکەن لە…
Total
0
Share