بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر دەڵێت، هەندێك كەس و تاقم بۆ مەرامی سیاسی، ناو و لۆگۆی دژەتیرۆر بەكاردەهێنن، بەڵام دەزگاكە “ڕێگه بە چەواشەكاریی لەو جۆره نادات و هەركەسێك ئەوكارەی كردبێت ڕوبەڕووی یاسا دەكرێتەوە”.
لە ڕاگەیەندراوێكدا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆری ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری ئاشكرایكردووە، “ڕایدەگەیەنین كه دەزگاكەمان هێزی بەرجەستەكردنی سەروەریی یاسا و ڕاپێچكردنی تاوانبارانه بۆ بەردەم یاسا، لە هەر شوێنێك تاوانباران خۆیان حەشار بدەن و بیانەوێت له لێپرسینەوه و سزادان هەڵبێن، ئێمه ڕاپێچی بەردەم یاسایان دەكەین”.
“لەكاتێكدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر خۆی بە دوورگرتووه له ململانێ سیاسییەكان، بەڵام هەندێك كەس و تاقم بۆ مەرامی سیاسی، ناو و لۆگۆی دژەتیرۆر بەكاردەهێنن”، وەك لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر جەختی لەوەشكردووەتەوە، “ئێمه ڕێگه بە چەواشەكاریی لەو جۆره نادەین، لێكۆڵینەوەمان دەستپێكردووه و هەر كەس و تاقمێك تێوەگلابن، روبەڕووی یاسایان دەكەینەوه”.