شارەوانیی سلێمانی هەڵمەتێكی پاككردنەوەی لە ناوچە گەشتیارییەكان دەستپێكرد

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هەڵمەتێكی پاككردنەوەی لە ناوچە گەشتیارییەكان دەستپێكرد كە بەهۆی بەجێهشتنی پاشماوەی خۆڵ وخاشاك ناوچەكە دەشێوێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە و بەشی خزمەتگوزاریی سەر بەسەرۆكایەتیمان هەموو رۆژانێكی شەممە، هەڵمەتی پاككردنەوە و كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاكی ناوچە گەشتیارییەكان ئەنجامدەدەن.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەهۆی سەردانی گەشتیاران و هاوڵاتییان بە گشتی بۆ ناوچەی گەشتیارییەكان بە تایبەتی چیای گۆیژە و ئەزمەڕ كە بەهۆی بەجێهشتنی پاشماوەی خۆڵ و خاشاكەوە ناوچەكە دەشێوێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کشتوکاڵ: لە بەنداوەکانی دوکان و دەربەندیخان زیاتر لە 100 ملیۆن مەترسێجا داهاتی ئاو کۆگاکراوە

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت بەهۆی دوایین شەپۆلی بارانبارین لە بەنداوەکانی دوکان و دەربەندیخان زیاتر لە 100 ملیۆن…
Total
0
Share