لێكزسە ڕەشەكەی سلێمان هەڵشۆیی بۆ فرۆشتن

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، ئۆتۆمبێلێکی سلێمان هەڵشۆیی بە بڕیاری دادگا بەشێوەی ئاشکرا دەفرۆشرێت، پارەكەشی دەگەرێتەوە خەزێنەی حكومەت.

لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ، لە بارەگای نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر، ئۆتۆمبێلێک دەفرۆشرێت، کە “خاوەندارێتییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ تۆمەتباری ڕاگیراو، سلێمان هەڵشۆیی”.

پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشکرایکردووە، “ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری (لێکزس/کۆڕۆ)یە و ژمارەی کاتییە و مۆدێلی 2021ـە، ڕەنگی ڕەشە، بە بڕیاری دادگای لێکۆڵینەوەی پشدەر بەشێوەی ئاشکرا دەفرۆشرێت”.

پۆلیسی ڕاپەڕین دەڵێت، هەرکەسێک ئارەزوومەندە بۆ کڕینی ئەو ئۆتۆمبێلە، لە کات و شوێنی دیاریکراو ئامادەبێت، “پارەی ئۆتۆمبێلەكەش دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت و مامەڵەی پێوە دەکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: یەکشەممە هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان دابەشدەکرێت

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی هەشت دابەشدەکرێت. وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم، رایگەیاند، ئەمڕۆ هاوکاریی…
Total
0
Share