وەزارەتی كارەبا: هێرشكرایەسەر هێڵی گواستنەوەی كارەبای کەرکوک-گەیارە

زیان بەر یەکێک لە تاوەرەکان کەوتووە

وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند، هێڵی گواستنەوەی کارەبای کەرکوک-گەیارە كە 400 کەیڤی-یە، لە کەرکوک ڕوبەڕووی هێرشی “تیرۆریستی” بووەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی كارەبای عێراق ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، ئەمڕۆ هێڵی کارەبای کەرکوک-گەیارە كە 400 کەیڤییە، لەڕێگەی بۆمبی چێندراوەوە ڕوبەڕووی هێرش بووەتەوە، بەهۆیەوە زیان بەر یەکێک لە تاوەرەکان کەوتووە.

وەزارەتەكە باسی لەوەشكردووە، دوای هێرشەکە تیمەکانی کارەبا و هێزێكی ئەمنی گەیشتوونەتە شوێنەکە بەمەبەستی چاککردنەوە و بەگەڕخستنەوەی تاوەرەکە و دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی هێرشەکە.

هاوكات لەڕێگەی بۆمبی چێنراوە هێرشكرایەسەر هێڵی گواستنەوەی كارەبای (سەڵاحەدین-ڕۆژئاوای بەغداد) .

وەزارەتی کارەبا دەڵێت، “بەهۆی هێرشەكە كاریگەری لەسەر كارەبای پارێزگای سەڵاحەدین دروستبووە”.

بابەتی پێشتر

دوو پۆلیسی ساختە لە هەولێر دەستگیركران

بابەتی دواتر

تۆمەتباری كوشتنی خێزانە كوردەكەی كۆنیا دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share