بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان: ڕۆژانە چوار بۆ پێنج سانتیمەتر ئاستی ئاوی دوكان كەمدەكات

بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژانە چوار بۆ پێنج سانتیمەتر ئاستی ئاوی دوكان كەمدەكات، جەختیشدەكاتەوە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ئاستی ئاوی دوكان یەك مەتر كەمیكردووە.
كۆچەر جەمال بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ڕۆژانە چوار بۆ پێنج سانتیمەتر بە تێكرا ئاستی ئاوی دوكان كەمدەكات، بەڵام ئاستی ئاو لە ئەمساڵدا بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو یەك مەتر كەمیكردووە.

ئاشكرایكرد، بۆ ئەمساڵ هیچ مەترسییەك لەسەر دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ هاوڵاتییان نییە و توانراوە بڕی پێویست ئاوی خواردنەوە دابینبكرێت، بەڵام مەترسی لەسەر كەرتی كشتوكاڵی لەو ناوچانە هەیە كە پشت بە ئاوی دەریاچەی دوكان دەبەستن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی: لە کەیسی ئالان بێدەنگ نابین و پێویستە تاوانباران سزابدرێن

بەڕێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، “لە کەیسی ئالان بێدەنگ نابین و پێویستە تاوانباران سزابدرێن”. بێستون جەبار، بەڕێوەبەری گشتیی…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر رایدەگەیەنێت، لێكۆڵینەوە لە رووداوی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێك لە گەڕەكی شەهیدانی سەرچناری…
Total
0
Share