دوو پۆلیسی ساختە لە هەولێر دەستگیركران

دوو تۆمەتبارە دەستگیركراوەكە

پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، دوو كەس بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون، جگەلەوەش بە ساختە خۆیان وەك هێزە ئەمنییەكان ناساندووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لەکاتی گەڕان و سوڕان بەنێو شەقامەکانی شاری هەولێر کاتژمێر 04:00ی بەرەبەیان توانیان دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ک. ع. ا.) و (ر. د. ف.) دەستگیربکەن بەتۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر.

دەشڵێت، تۆمەتباران /ئۆتۆمبێلەکەیان لە جۆری (نیسان پیک اب) نەشرەی پۆلیسیان لێدابوو خۆیان وەک هێزە ئەمنیەکان دەناساند”.

لەگەڵ دەستگیركردنیاندا دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکە و چەکێک لە جۆری (کلاشینکۆف) و چەقۆیەک و ماددەی هۆشبەر لەجۆری (کریستال، جامایکا و حەبی ئاڕتین)دا گیرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەلی دامەزراندن لە پەروەردەیەک راگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی دەربەندیخان دەرچووانی کۆلێجێک وەکو مامۆستای وانەبێژ دادەمەزرێنێت. بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی دەربەندیخان لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری دەرچووانی کۆلێجی…
زیاتر ببینە

شاندی هەرێم بۆ دیاریکردنی میکانزمی جێبەجێکردنی یاسای بودجە سەردانی بەغداد دەکات

وتەبێژی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، بڕیارە شاندێکی هەرێم سەردانی بەغداد بکات بۆ دیاریکردنی میکانزمی جێبەجێکردنی یاسای…
Total
0
Share