زانایان کونێکی ڕەشیان دۆزیوەتەوە بە “دەرزییەک لەناو کا-دا” ناوی دەبەن

زانایانی گەردوونناسی لە خولگەی دەرەوەی خولگەکەماندا کونێکی ڕەشیان دۆزیوەتەوە کە بە “دەرزییەک لەناو کا-دا” ناویدەبەن، کونەڕەشەکە لەناو گەلەئەستێرەی ڕێگای شیری “Milky Way” جگە لەوەی وەک دیاردەیەکی ناچالاک باسدەکرێت، هەروەها دروستبوونەکەشی نامۆیە بەهۆی ئەوەی لە ئەنجامی هیچ تەقینەوەیەکی ئەستێرەکان دروستنەبووە.

توێژەران دەڵێن، ئەم کونەڕەشە جیاوازە لە سەرجەم کونە ڕەشەکانی دیکە، بەهۆی ئەوەی هیچ تیشکێکی Xی لێوەدەرناچێت، هەروەها بەهۆی بەهێزیی هێزی ڕاکێشانییەوە سەرجەم ئەو تەنانە هەڵدەمژێت کە نزیک دەبنەوە لێی.

کونەڕەشەکە جیاوازییەکی دیکەی ئەوەیە، بەهۆی دیاردەی “سوپەر نۆڤا” دروستنەبووە، کە دیاردەیەکی گەردوونییە و ئەستێرەکان دوای پیربوون و لە کۆتایی تەمەنیاندا دەتەقنەوە.

ئەو کونە ڕەشە توانایەکی زۆری لە هێزی ڕاکێشاندا هەیە، تەنانەت تەنە قورس و گەورەکانیش قوتدەدات، هیچ تەنێک ناتوانێت لێی دەربازببێت تەنانەت ڕووناکیش وندەبێت و قوتیدەدات.

دۆزینەوەکان لەبارەی کونەڕەشەکەوە ئاشکرایانکردووە، قەبارەکەی نۆ هێندەی قەبارەی خۆری ئێمە دەبێت، دوورییەکەشی 160 هەزار ساڵی ڕووناکییە لە زەوییەوە، ساڵی ڕووناکی دەکاتە ئەو دوورییەی ڕووناکی لە ماوەی ساڵێکدا دەیبڕێت، کە ئەوەش یەکسانە بە 9.5 تریلیۆن کیلۆمەتر.

تومیر شینار توێژەر لە زانستی گەردوونناسیدا لە زانکۆی ئەمستردام لە بڵاوکراوەی ساڵانەی نەیچەر ئەسترۆنۆمی ڕایگەیاندووە، “گەیشتن بە زانیاری لەسەر ئەو جۆرە تەنانە وەکو دۆزینەوەی دەرزییە لەناو کا-دا”.

بابەتی پێشتر

کەسێک بە تۆمەتی بڕینەوەی دارێکی تەمەن 200 ساڵ دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

توركیا تۆپبارانی سنووری زاخۆی كرد و 23 گەشتیاری كردە قوربانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share