كونسوڵی ئەمریكا بۆ ئێزیدییەكان: شانبەشانتان دەوەستینەوە و كۆمەڵكوژی دووبارە نابێتەوە

کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر لە یادی حەوت ساڵەی جینۆسایدکردنی ئێزدییەکاندا، بەڵێنیان پێدەدات شانبەشانیان بوەستێت و ڕێگربن لە دووبارەبوونەوەی كارەساتی لەوجۆرە.

ئەمڕۆ لە ساڵیادی داگیركردنی شەنگال و كۆمەڵكوژیی ئێزدییەكان، ڕۆبەرت پالەدینۆ، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر سەردانی پەرستگای لالشی کرد، چاویکەوت بە میر حازم میری ئێزدییان.

لە سەردانەكەیدا كونسوڵی ئەمریكا ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ ئێمە ڕێز لە یادی ئەوانە دەگرین کە کوژراون، دووبارە جەخت لە پابەندبوونی خۆمان دەکەینەوە بۆ ھاوکاریکردنی ئەوانەی بەر کاریگەریی ئەو کۆمەڵکوژییە کەوتوون”.

دڵنیایی دایە ئێزدییەكان، كە “وەکو نمونەییەکی خۆڕاگر و ھاوکار شانبەشانی یەکتر دەوەستین بۆ دڵنییادان لەوەی کاری دڕندانەی لەم جۆرە ھەرگیز دووبارەنەبێتەوە”.

پالەدینۆ کاری نۆژەنکردنەوەی پەرستگای لالشیشی بەسەرکردەوە و ڕایگەیاند، “ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا شانازی دەکات بە دابینکردنی پاڵپشتیی دارایی بۆ نۆژەنکردنەوەی پەرستگای پیرۆزی ئێزدییان”.

بابەتی پێشتر

کۆمپیوتەرێکی زەبەلاح پێشبینی براوەی پریمەرلیگ دەکات

بابەتی دواتر

هەولێر.. زیاتر لە 40 هەزار شیت حەپ و دەرزیی هۆشبەر دەستیان بەسەرداگیرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share