بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ کریستوفر هیوسگن کۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ کریستوفر هیوسگن سەرۆکی کۆنفرانسی ئاسایشی میونیخ و راوێژکاری پێشووی سیاسەتی دەرەوەی ئەنجیلا مێرکڵ و باڵیۆزی ئەڵمانیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەرلین کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر رۆڵی ئەڵمانیا لە پاڵپشتیکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە کوردستان و عێراق و زیادکردنی دەرفەتەکانی هاوبەشی ئابووری ئەڵمانیا لە کوردستان و عێراق.

ماوەی چەند رۆژێکە بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەردانێکی رەسمی لە وڵاتی ئەڵمانیایە و لەو چوارچێوەیەدا چەندین کۆبوونەوە و دیداری گرنگی ئەنجامداوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

لە بارەی کێشەی جوتیارانی گوندی پەڵکانە، دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوی دەستەی…
Total
0
Share